بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئەمریکا دەست لەکار دەکێشێتەوە
لەمبارەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئاشکرای کردووە، ناوەڕاستی مانگی ٨ "دن کۆتس" لە پۆستەکەی دەکشێتەوە و لە جێگەی "جۆن ڕاتکلێف" نوێنەری تەکساس لە کۆنگرێس دەست بەکار دەبێت.
ئەمە نوێترین حاڵەتی دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی باڵایە لە حکوومەتی ئەمریکا و پێشتر کەسانی وەک "جەیمز ماتیس" وەزیری بەرگری و ڕکس تیلرسنۆ، وەزیری دەرەوە لە دەوڵەتی دۆنالد ترەمپ دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە هۆکارەکانی دەست لەکارکێاسنەوەی "دن کۆتس" ئەوە بووە لەبارەی پرسی سیاسەتی دەرەوە بۆ وێنە سیاسەتی پەیوەندیدار بە ڕووسیا و کۆریای باکوور پێکەوە ناکۆک بوون.
باسنيوز
