سبەی ئاوی زێی دوكان بەتەواوی دەگیرێتەوە.

سبەی ئاوی زێی دوكان بەتەواوی دەگیرێتەوە.
قائیمقامیەتی قەزای دوکان رایگەیاند،" بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییەی ماوەی سێ رۆژە خنكاوە و نەدۆزراوەتەوە، سبەی ئاوی زێی دوكان بەتەواوی دەگیرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوکان ، "ئەمڕۆ سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بە هاوڕێیەتی بەشێک لە بەڕێوەبەری دام و دەزگا حکومییەکان، سەردانی تیمی مەلەوانی دوکانیان کرد. بەمەبەستی ئاگاداربون لە هەنگاوەکانی تیمی مەلەوانی بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە زێی دوکاندا خنکا".

لە کاتژمێر 4 ی سبەینێوە ئاوی زێی دوکان بەتەواوی دەگیرێتەوە و تیمی مەلەوانی دوکان و مەلەوانانی دوکان و ئاسیش و پۆلیس هەڵمەتێکی گەورە دەکەن، تا بتوانن تەرمی ئەو هاوڵاتییە بدۆزنەوە



سیروان سەرحەد ڕایگەیاند،"گەرچی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەشێک لە ئاوی زێی دوکان گیراوەتەوە، تا تیمی مەلەوانی دوکان بتوانن ئاسانتر تەرمی ئەو هاوڵاتییە بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە، بۆیە دوای پەیوەندی لەگەڵ وەزیری کارەباو بە هەماهەنگی بەشی کۆنتڕۆڵی بەنداوی دوکان، لە کاتژمێر 4 ی سبەینێوە ئاوی زێی دوکان بەتەواوی دەگیرێتەوە و تیمی مەلەوانی دوکان و مەلەوانانی دوکان و ئاسیش و پۆلیس هەڵمەتێکی گەورە دەکەن، تا بتوانن تەرمی ئەو هاوڵاتییە بدۆزنەوە .

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، دو هاوڵاتی لە یەک ڕۆژدا لە زێی دوکان خنکان، تیمی مەلەوانی و مەلەوانانی دوکان توانیان تەرمی هاوڵاتییەکیان بدۆزنەوە، بەڵام هێشتا تەرمی هاوڵاتیەكەی دیكە نەدۆزراوەتەوە.








خەندان
Top