بەردانەوەی ئاوی زێی بچووک رێگای چەند گوندێک لە پشدەر دەگرێت
بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر راگەیاند: "ئێران بەشێکی ئاوی زێی بچوکی بەرداوەتەوە و بەو هۆیەوە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەو پردانەی هاووڵاتیانی گوندەکانی بناری ئاسۆس بەهاوکاری حکوومەت لەسەر ئاوی زێیەکە دروستیان کردوە تێکچوون و ڕێگای پەڕینەوە داخراوە".
بە وتەی گوندنشینان، ئەو هاووڵاتیانەی بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل لە پشدەرەوە بەرەو گوندەکانی بناری ئاسۆس چونەتە سەر زەویە کشتوکاڵیەکانیان رێگایان لێ گیراوە .
لە یەکی حوزەیرانی ساڵی 2017، ئێران بۆ پڕکردنی بەنداوی "کۆڵەسە" لە سنووری سەردەشت ئاوی زێی بچوکی بەڕووی باشوری کوردستاندا گرتۆتەوە.
k24 -
