داوای دانانی سندوقی فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنە گشتییەکان دەکرێت

داوای دانانی سندوقی فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنە گشتییەکان دەکرێت
نەبوونی کەرستە و سندوقی پزیشکی وەک فریاگوزاری سەرەتایی لە زۆربەی شوێنە گەشتیاری و شوێنی کار و تەنانەت لە ناو فەرمانگە حکوومییەکانیش بووه‌تە کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجی سەلامەتی, بۆیە ھاووڵاتیان داوا دەکەن جگە لە دانانی ئەو کەرەستانە ھۆشیاری تەندروستیش بدەنە ھاووڵاتیان تا لە کاتی رووداوی نەخوازراو، فریای کەسی بریندار بکەون.

لە کاتی کردنەوەی شوێنی کار یان شوێنە گشتی، مۆڵ، چێشتخانە و ھۆتێلەکان یەکێک لە مەرجەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ھەبوونی فریاگوزاری سەرەتایی و خێرایه‌ لەو شوێنانەدا, بەڵام نەبوونی ئەو کەرەستە پێویستانە و سندوقی کەرەستە پزیشکییەکان بەرچاو دەكەوێت تەنانەت لە ناو زۆرێک لە فەرمانگە حکوومیەکانیشدا بوونی نیە یان بەشێوەیەکی نادرووست و لە کارکەوتوو ماونەتەوە.

k24 -
Top