لە سنووری كەركووك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیرا
بەپێی راگەیاندنراوێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كە وێنەیەكی نێردراوە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیاری ئەمنی، هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 28/7/2019، لە سنووری شارەدێی ریازی سەر بە پارێزگای كەركووك مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیەوە.
راگەیاندنراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە نێو مۆڵگەكەدا دەست گیرا بەسەر دوو بۆمبی چێندراو كە لە دروستكراوی ناوخۆیە و كەرەستەی پزیشكی و خواردەمەنی وشكە.
ماوەیەكە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك زۆربووە و تیرۆریستان كردەوەی توندزتیژی دژ بە هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن.
bas news -
