نه‌واف حه‌سه‌ن: به‌هۆی په‌كه‌كه‌وە مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان، نه‌واف حه‌سه‌ن، ڕاگه‌یاند: "په‌كه‌كه بووەته نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی وه‌كو شێرپه‌نجه و به‌ربووەته لاشه‌ی كورد و له هه‌ر شوێنێك ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد هه‌بێت، تێكی ده‌ده‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وەیە پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی كوردی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنی پلانی وڵاتانی دوژمنی كوردە."
نه‌واف حه‌سه‌ن گوتی: "ئێستا هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان ڕاكێشن بێنه پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان وه‌كو باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ بێت و ئارامی نه‌بێت، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه شۆڕشێك له دژی په‌كه‌كه ده‌ست پێ بكرێت و په‌كه‌كه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌ربكرێت، ئه‌گه‌رنا شه‌ڕێكی گه‌وره تووشی كوردستان ده‌كه‌ن و مه‌ترسیی جددی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان پەیدا ده‌بێت، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ له به‌رژوه‌ندیی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان نییه."
حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ڕاست ده‌كات با بچنه باكووری كوردستان و له‌وێ خه‌بات بكه‌ن، نه‌ك بێن كێشه بۆ باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بنێنەوە، کە ئه‌وان هیچ كاریان له‌و ناوچانه نییه."
نه‌واف حه‌سه‌ن گوتیشی: "پێویسته فشاری جددی ده‌ست پێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئێمه ده‌ربکرێت، ئه‌وكات وڵاتانیش هیچ بیانوویه‌كیان نامێنێت هێرش بکەنە سه‌ر ئێمه، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان وه‌كوعه‌فرینی لێ دێت."
نه‌واف حه‌سه‌ن ئاشكرایشی كرد: "هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا جددین و مه‌ترسیشن تا په‌كه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بێت، بۆیه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كەوە له‌و پارچه‌یەی كوردستان."
kdp -
