خه‌سره‌و گۆران: ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر دوو پرس ڕێك كه‌وین
خه‌سره‌و گۆران گوتی: "ده‌بێ بپرسین كورد سەبارەت بە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق چ هه‌نگاوێك ده‌نێت؟ دەبێ سه‌باره‌ت به كه‌ركووك و ئه‌و تێبینیانه‌ی هه‌یه‌تی به پراكتیكی له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بچه‌سپێنرێت، چونكه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دراوه و بۆی هه‌یه له هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌ڵبژاردن دووا بخات و ئه‌گه‌ر بڕیاریش درا له كه‌ركووك نه‌كرێت ئه‌وكاته كورد ده‌بێ خۆی ڕێك بخاته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌م دۆخه‌وه هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك مه‌ترسییه، چونكه كورد حزووری به‌هێزی نییه له‌و ناوچانه و ده‌سه‌ڵاتی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری نییه و زۆر ئاواره‌ی له شاره‌كانی دیكه هه‌یه."
خه‌سره‌و گۆران ڕایشیگه‌یاند: "سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا ده‌رگای نوێی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه و هاتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیش به شێوه‌یه‌كی ئیجابی ڕه‌نگی دایه‌وە، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین دوو خاڵه؛ یه‌كه‌م، پرسی نه‌وت و پشكی هه‌رێم له عێراقدا یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و نه‌وت کە له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. خاڵی دووه‌میش ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه دابڕێنراوهكانە."
kdp -
