دووبارە هێڵکاریی کردنەوەی شەقامی 100 مەتری هەولێر
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، "له‌سه‌ر بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر، به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ، له‌رێگەی كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پرۆفیشناڵ له‌بواری رێكخستنی هاتوچۆ ده‌ستیان كرد به دووباره هێڵكاریكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له‌پاش دووباره قیركردنه‌وه‌ی".
ڕوونیشیکردووەتەوە، کە سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كان له تونێلی رێگای شه‌قڵاوه‌یه تاكو ئه‌نده‌رپاسی رێگای كۆیه، دوای ته‌واوبوونی ئه‌م قۆناغه‌ش به‌شه‌كانی دیکە هێڵكاری ده‌كرێنەوە.
ئاماژەشی بەوەداوە، بۆیەکردنەوەی هێڵکاری شەقامەکە له جۆری تیرمۆپلاسته كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگه ده‌گرێت و تێک‌ناچێت.
باسنيوز
