لەناو رووباری گەلی عەلی بەگ مینێكی مەترسیدار دۆزرایەوە

لەناو رووباری گەلی عەلی بەگ مینێكی مەترسیدار دۆزرایەوە
لەكاتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو هاووڵاتی، لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران مینێكی دژە كەسیی سەردەمی بەعس دۆزرایەو ەو پووچەڵ كرایەوە.

عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، رايگەیاند: "لە کاتی گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، بەدوای تەرمی دوو خنكاو بەناوەكانی (عبدالباست و فەرمان) كە چەند هەفتەیەكە خنكاون و تەرمەكانیان نادیارە، لە کەنار رووباری گەلی بەگ، لە نزیك كانی ماران (مین)ێكی دژە كەسیی، مەترسیدار و نەتەقاوە، لە جوری VS50 ئیتالی دۆزرایەوە، دەستبەجێ تیمەكانی دەزگای مینمان لێی ئاگادار كردەوە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ یەكشەممە 28/7/2019 لەلایەن تیمی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنییەكان، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، مینەکە بە شێوەیەكی سەركەوتوانە لە شوێنەكە هەڵگیرایە و دواتر پووچەڵ کرایەوە.









باسنيوز
Top