کۆچەر بیرکار بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی جیهانی کاندیدە

کۆچەر بیرکار بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی جیهانی کاندیدە
پرۆفیسیۆر کۆچەر بیرکار بیرمەندی کورد، و براوەی خەڵاتی نۆبێڵی جیهانیی فیڵدز کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکەی جیهانی.

بیرمەندی کورد دکتۆر کۆچەر بیرکار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە گۆڤاری پرۆسپێکتی بریتانیایی 50 کەسی وەکوو بیرمەندانی ئەمساڵ هەڵبژاردووە کە ناوی منیشیان دیاری کردووە وەکوو کوردێک و وەکوو بیرکارێک. ئەیانەوێ لە ناویاندا 10 کەس هەڵبژێرن بە پێوەری دەنگدان. هەرچەند بیرمەندبوون کاری بە دەنگدانەوە نییە، بەڵام دەنگی زۆرتر نیشانەی ناسران و خۆشەویستییە لای خەڵک. سەرنووسەرانی گۆڤارەکە داوایان لێ کردم ئەمە بڵاو بکەمەوە. ئەگەر پێتان خۆشە ئەتوانن لەم ماڵپەڕە دەنگ بدەن".

بەپێی ڕاپرسییەک کە ساڵانە گۆڤاری پروسپەکتی بەریتانی ئەنجامی دەدات، ساڵانە ٥٠ لە بیرمەند و فەیلەسووف و زاناکانی بوارە جیاجیاکان دەستنیشان دەکات کە باشترین بیرمەندن و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە و ژیانی مرۆڤایەتی هەیە بە داهێنانەکانیان.

بۆ ساڵی 2019 دکتۆر کۆچەر بیرکار وەک بیرمەندی کورد، یەکێکە لەو ٥٠ بیرمەندەی کە کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

لە گۆڤارەکەدا لە لینکێکدا ناوی ئەو پەنجا بیرمەندە دیاری کراوە کە دەبێتە براوەی نازناوەکە و ئەویش بەڕێگای دەنگدان لەلایەن خەڵکەوە. هەتا دەنگی زیاتر بهێنێت شانسی دەستنیشانکردنی زیاتر دەبێت ئێمە هەموومان دەتوانین ئەمە بکەین کەمترین ئەرکە بەرامبەر شانازییەکی دکتۆر کۆچەر بیرکار.

بەڵام پێویستە بۆ هەڵبژاردنی ناوی کۆچەر بیرکار بچنە ناو لینکەکە، کاتێک لینکەکە دادەگری لە سەرەوە بە گەورەیی نووسراوە

top thinkers

کاتێک کلیکت کرد ناوی دکتۆر کۆچەر بیرکار لە ٩هەمین ناوە بەو شێوەیە ناوەکەی نووسراوە

caucher birkar

دوای هەڵبژاردنی ناوی کۆچەر بیرکار

Submit

دەکەین و دواتر لە لاپەڕەی دووەم دەبێت ناو و ئیمێلەکەت بنووسی دووبارە.

Submit

بکەین ئەوکات پرۆسەی دەنگدانەکە تەواو دەبێت.

ئەم خەڵاتە یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە داهێنراوە و تا ئێستاش ساڵانە بەردەوامە.



کۆچەر بیرکار ( Caucher Birkar) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی (نێ)ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی فەرەیدوون درەخشانی لەدایک بووە. بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل میلیۆن کورد."

پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندی باڵاوە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی, سەرۆکی پێشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەڵات کرا.









باسنيوز
Top