هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى دانانى تاسه‌ى قیڕ بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/7/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری سەرجەم ئەو كەس و لایەنانە دەكه‌ینه‌وه، كە دانانی (تاسەی قیڕ) لە پسپۆڕی و تایبەتمەندیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە، نەك ئەندازەی هاتوچۆ، چونكە ئەندازەی هاتوچۆ تەنیا (تاسەی پلاستیكی) دادەنێت".
هاتوچۆى سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە، كە لە توانایدا نییە (تاسەی قیڕ) بۆ ئەو شەقامانە دروست بكات، كە پێویستیان پێیەتی، بەڵكو پێویستە داوا لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بكرێت و لەسەر بوودجەی خۆیان، (تاسەی قیڕ) بۆ ئەو شەقامانە دروست بكات.
باسنيوز
