لە هەولێر پیاوێك لەكاتی یاريی كۆنكاندا كوژرا
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕايگەیاند: ”شەوی ڕابردوو ٢٧\٧\٢٠١٩ پیاوێكی تەمەن ٣٠ ساڵ لەكاتی یاريی كۆنكاندا لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بە چەكی تاپڕ كوژراوە“.
ڕوونیشی كردەوە كە ڕووداوەكە لە كاتی گاڵتە و گەپی نێوان كوژراوەكە و دوو هاوڕێكەیدا كە لەدەرەوەی ماڵ بوونه و بەهەڵە ڕووی داوە، گوتیشی: ”ئهو پیاوهى كوژراوە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە“.
گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد: ”ئێستا هەردوو هاوڕێی كوژراوەكە دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە بەردەوامی هەیە“.
باسنيوز
