بەرپرسێكی پارتی: گەڕانەوەی پێشمەرگە زامنی پاراستنی ناوچە كوردستانییەكانە
بەرپرسێكی پارتی ئاشکرای تەنیا پێشمەرگە زامنی پاراستنی ناوچە كوردستانییەكانی دیالەیە و ئەوە لە كاتێكدایە ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دانی بەوەدا ناوە كە 100 چەکداری داعش لە سەلاحەدینەوە دزەیان كردووەتە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری دیالە.
عامر رەفعەت، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی جەلەولای پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند: "پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 وە تا ئێستا دۆخی ئەمنی ناوچە كوردستانییەكانی دیالە ناجێگیرە و چەكدارانی داعش سوودیان لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرگرتووە".
گوتیشی: "پێشمەرگە وەك تاقە هێزی داكۆكیكاری ناوچەكە توانای پاراستنی ناوچە كوردستانییەكانی هەیە و بۆ ئەوەش خەڵكی ئەو ناوچانە چاوەڕێی گەڕانەوەی پێشمەرگەن، ئەوەش ڕێكکەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدای دەوێت".
لێدوانی ئەو بەرپرسەی پارتی لە كاتێكدایە كە رۆژی پێشتر 27ی تەمموزی 2019 ، ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو 100 چەكداری داعش لە پارێزگای سەلاحەدینەوە هاتوونەتە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای دیالە، بەتایبەت ناوچەكانی دەشتی "نەدا لە سنووری مەندەلی و حەمرین و ناوچەی شێخ باوە"ی نێوان كەلار و جەلەولا و خەفایر لیە ناوچەی ئیماموەیسی سنوری خانەقین و ئەو ناوچانە پاش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 داگیر كراون.
باسنيوز
