ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک دەست بە گفتوگۆ دەکەین
دیاری حوسێن ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: لە نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکووک و دانانی پارێزگار، گفتوگۆ دەستی پێ کردووە و پێوستی بە رێککەوتن لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە".
لەبارەی گفتوگۆی لیژنەی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی گوتیڵ "بڕیارە لیژنەکە بۆ گەیشتنە رێککەوتن لەسەر ھەڵبژاردنی پارێزگار و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو شارە، لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک گفتوگۆ بکات".
پێشتر مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی رێک کەوتن لیژنەیەکی ھاوبەش پێک بھێنن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پێکھاتەکان و دواتر لەگەڵ بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکووک و ھەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک، رێک بکەون.
باسنیوز
