لە هەولێر باوكی دوو منداڵ بە تاپڕ دەكوژرێت
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، شەوی رابردوو كوژراوەكە كە تەمەنی 30 ساڵە لەگەڵ دوو برادەری خۆی لە دەرەوەی ماڵی خۆیان، یاری كۆنكانیان كردووە و ئەو كەسانە لەكاتی یارییەكە تاپڕیان لەلابووە، دوای گاڵتەوگەپی خۆیان سەرئەنجام ئەو رووداوە دروستبووە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوای رووداوەكە دوو هاوڕێكەی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.
كوژراوەكە ناوی (هـ ،ن)ـە و تەمەنی 30 ساڵە و باوكی دوو منداڵە و لە گەراجی بەغدا کاریکردووە.
رووداو
