حاكم ئازاد حەمەدەمین داوای هەموارکردنەوەی یاسای رۆژنامەگەری دەکات
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای ئاشكراكردنی راستییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر، كاتی ئه‌وه‌یه كه به جددی كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌نووسی له هەرێمی كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه و به‌ناوی ئازادییه‌وه موزایه‌ده‌ی سیاسی و ئاراسته‌ی سیاسی تێكه‌ڵی كاری رۆژنامه‌نووسی نه‌كرێت.
حاكم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبین رۆژنامەنووسانی کوردستان ڕای گەیاند: ”ئه‌ركی میدیا گواستنه‌وه‌ی زانیارییە و ده‌بێت زانیارییەكان راست بن، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت كاری میدیا نییه، میدیا بۆی نییه له‌جیاتی دادگا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش قسه بكات، ده‌بێت رێز له كۆمه‌ڵگا و بنەماکانی حوکمڕانی بگیرێت، ئه‌وه‌شی ده‌گوزه‌رێت، پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی یاسای 35ی ئازادیی رۆژنامه‌نووسییە، پێم وانییه ئاراسته‌ی میدیایی ئاوابێت، ئه‌جێندایه‌كی دیكه‌یه كه له‌دژی ته‌عبیری ئازادایه به‌ناوی ئازادییەوە موزایه‌ده له‌سه‌ر ئازادیی گشتی ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خستە ڕوو: ”ئه‌وه‌ی گوزه‌را له رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر و رووی دا، هه‌ندێك له میدیا وایان كرد كه هەوڵی تێكدانی ئاسایشی كوردستان بوو، له بنهڕەتدا سه‌لامه‌تیی ئاسایشی كوردستان بابه‌تێك نییه موزایه‌ده‌ی بهسهرەوه بكرێت“.
لە لێدوانەکەیدا ، نەقیبی ڕۆژنامەنووسان جەختی کردەوە، كاتی ئه‌وه هاتووە و ”یه‌كێك له ته‌حه‌دییه‌كانی په‌رله‌مان“ له‌م خوله‌دا ئەوەیە کە هاوكاریی سه‌ندیكا بكات، بۆ پێداچوونه‌وه به یاسای 35ی ڕۆژنامەگەری، ”كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر به ناهەق، داوای راسته‌وخۆ تۆمار بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، كاتی هاتووه كه داواكاری گشتی له‌سه‌ر هێڵ بێت و ئەو بابەتانەی په‌یوه‌ندییان له به ئاسایشی كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌ڵوه‌سته بكات“.
باسنيوز
