میری نوێی ئێزدیان وه‌ڵامی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی لێدوانێكی به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه، "باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه"، كه گوتبووی شنگال خاكی عێراقه و كووردستان نییه، میر حازم به‌گ گوتی: شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رسامی خۆشی له‌و جۆره لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه نیشاندا.
میری نوێی ئێزدیان داواشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، پارێزگاری له كوردانی ئێزدی بكات و كارێك بكات، كه كوردانی ئێزدی به خاكه‌كه‌یانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌هۆی نه‌هامه‌تییه‌كانیان چاویان له جێهێشتنی كوردستان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، شنگال ناوچه‌یه‌كی ماده‌ی 140ـه و ده‌بێت كێشه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك درێخی بۆ شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كردووه.
ئه‌م قسانه‌ی میر حازم به‌گ له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ كه‌جه‌كه "باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه" له لێدوانێكدا بۆ یه‌كێك له میدیاكانی سه‌ر به په‌كه‌كه رایگه‌یاند، شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی عێراق و ئه‌وان سه‌ربه‌رزن كه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی باشدان و شوێنی یه‌كینه‌كانی به‌رگریكردن له شنگال "یه‌به‌شه" له‌ناو ئه‌و سوپایه كراوه‌ته‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به ئاماژه‌یه‌كیش باسی هه‌رێمی كوردستان بكات و دان به‌وه‌دا بنێت، كه شنگال خاكی هه‌رێمی كوردستانه.
k24 -
