لە هه‌ڵه‌بجه منداڵێكی تەمەن 7 مانگ به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له ده‌ست دا
ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند:"ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/7/2019، له شاره‌دێی سیروانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، منداڵیكی ته‌مه‌ن 7 مانگ، به‌ناوی (د. ب. ح) به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌با گیانی له ده‌ست دا".
گوتیشی: "ته‌رمی منداڵه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرا‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له بنكه‌ی پۆلیسی سیروان بۆ ڕیكخراوه".
bas news -
