داوای دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی ده‌كرێت
محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ رێبوار هادی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌ی، شه‌ش مانگه كار له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی ده‌كه‌ن و ئێستاش پرۆژه یاساكه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه.
محه‌مه‌د شاكر، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له نووسینی پڕۆژە یاساكە پشتیان بە ده‌ستووری عێراق به‌ستووه و سوودیان له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌رگرتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه، پڕۆژه یاساكه پێگه‌یشتووه و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه، كه تاكو ئێستا بە دەست کەمی خزمەتگوزاری و بێ‌کاری دەناڵێنن و بە تەواوی فەرامۆش کراون.
باسی له‌وه‌شكرد، ئەنجوومەنی فیدراڵی، کاری ئەوەیە بەرژەوەندی ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق بپارێزێت و وه‌ك ئەنجوومەنی پیرانی عێراق ھەژمار دەکرێت، هاوكات دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەو بڕیار و یاسایانە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەچن و زیانیان ھەیە بۆ ھەرێم و پارێزگاکان و لە بەرژەوەندی گشتیدا نییە، لەو حاڵەتە ئەو ئەنجوومەنە بۆی ھەیە یاساکە، یان بڕیارەکە، بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان و داوای ھەموارکردنەوەی بکات.
k24 -
