محەمەد تۆفیق رەحیم دەستی لە كار کێشایەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان له سلێمانی، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی محهمهد تۆفیق رەحیم، بههۆی دەستنیشاننەکردنی بووه بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان و له بهرامبهردا مستەفای سەید قادر بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کراوە.
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەکە بۆ یەکلاکردنەوەی چەند پۆستێک کۆبووەوە.
محەمەد تۆفیق رەحیم كهسێكی نزیكی رێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان بووه و لە رابردوودا چەندین پۆستی باڵای لە ناو بزووتنەوەکە هەبووە.
یەكێك بوو لەو سەركردانەی دوای جیابوونەوەیان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە ساڵی 2009، لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی پێشووی یەكێتی، بزووتنەوەی گۆڕان-یان دروست كرد.
k24 -
