دهۆك.. له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا دووكه‌س بوونه‌ قوربانى

دهۆك.. له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا دووكه‌س بوونه‌ قوربانى
گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى دهۆك رایگه‌یاند به‌هۆى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى نێوان دهۆك به‌رده‌ڕه‌ش کەسێک گیانى له‌ده‌ستدا و یه‌كێكى دیكه‌ش به‌سه‌ختى برینداربوو.



موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها گوته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى دهۆك راگه‌یاند: " كاتژمێر 2 ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان دهۆك به‌رده‌ڕه‌ش و له‌ نزیك گوندى نزراوه‌ به‌هۆى رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر ڕوویدا، شۆفێرى یه‌كێك له‌ بارهه‌ڵگره‌كان گیانى له‌ده‌ست دا و شۆفێره‌كه‌ى دیكه‌ش به‌سه‌ختى برینداربوو".



ناوبراو راشیگه‌یاند: "دواى رووداوه‌كه‌ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس و پۆلیسى هاتوچۆ گه‌یشتنه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ و برینداره‌كه‌یان گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك، رێگاكه‌شیان له‌پاشماوه‌ى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان پاككرده‌وه‌ كه‌ بۆماوه‌یه‌ك گرفتى هاتوچۆ دروستببوو".




bas news -
Top