لە سەماوە ته‌رمی 75 ئه‌نفالكراو دۆزرایەوە
جه‌بار عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدانی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: "وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كارباری ئه‌نفالكراوه‌كان له پارێزگای سه‌ماوه‌یه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و سێ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه و تا ئێستا یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه".
جه‌بار عومه‌ر گوتی: "له لایه‌ن پارێزگاری سهماوهوە سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان دۆزراونه‌ته‌وه. ئێستا یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، 75 ته‌رمی تا ئێستا تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، گه‌ڕانیش به‌رده‌وامه و دڵنیاین ته‌رمی زیاتری تێدایه".
عومه‌ر گوتی: "دووای ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكیی دادی به‌غدا ده‌كرێن و پشكنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ ده‌كرێت، هه‌ركات ته‌واوی ڕێكاره‌كان ته‌واو بوون، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان بڕیار له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدانی ئه‌نفالكراو ده‌دات و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان".
به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدانی گه‌رمیان گوتیشی: "دووای كۆتاییهاتنی گه‌ڕان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی یه‌كه‌مدا، گه‌ڕان له دوو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر ده‌ست پێ ده‌كات، ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پارێزگاری سه‌ماوه به‌دووای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه بهكۆمهڵهكانەوەین".
ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام حوسێن ساڵی 1988 له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی گهرمیانییهكاندا 182 هه‌زار هاووڵاتیی بێگوناحی گه‌لی كوردی ڕاپێچی ده‌شتایییه‌كانی عێراق كرد و زینده‌به‌چاڵی كردن.
'
kdp -
