سه‌رۆك بارزانی: كوردی ئێزدی پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە میر حازم تەحیسن بەگ، جەختی کردووەتەوە: "كوردی ئێزدی، پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و هیوادارم له ئه‌ركی نوێتاندا به باشترین شێوه خزمه‌تی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان بكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین."
دەقی پەیامەکە:
به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان
سڵاو و ڕێز
به بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنتان وه‌ك میری ئێزدییان، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
كوردی ئێزدی، پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و هیوادارم له ئه‌ركی نوێتاندا به باشترین شێوه خزمه‌تی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان بكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین.
مسعود بارزانی
٢٧ـی٧ـی٢٠١٩
باسنيوز
