سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییانی جیهان دەکات

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییانی جیهان دەکات


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میر حازم بەگ، میری نوێی ئێزدییان دەکات.



بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدییانی جیهان، ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد.



لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوە دا کە خوشک و برایانی ئێزدی، پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت و یارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک و برا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە.



لەلایەن خۆشیەوە میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.








باسنیوز
Top