له خورماتوو نۆ ئەندامی خیزانێک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە بوونە قوربانی

له خورماتوو نۆ ئەندامی خیزانێک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە بوونە قوربانی
نیوەشەوی رابردوو لەڕێگەی ھەردوو گوندی "تەل ئەجول و رەشاد"ی سەر بە شارەدیی تازە لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی خێزانێکدا تەقییەوە دوو ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەست داوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.



بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) ڕووداوەکە کاتژمێر١١ی شەوی رابردوو ٢٦ی٧ی٢٠١٩ رووی داوە لە کاتی گەڕانەوەی ئەو خێزانە بۆ گوندەکەیان بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دەتەقێتەوە خوشک و برایەک بەناوەکانی (عەبد قەیس سەباح و تەبارەك قەیس سەباح) لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و حەوت ئەندامانی دیکەی خێزانەکەشیان بەناوەکانی ( قەیس سەباح حەمید، شەیما‌و قەیس سەباح، دوعا‌و هەیسەم و سوندس قەیس سەباح و عەلی قەیس سەباح و عوسمان هەیسەم و جەمیله سەباح) بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.



دوای ڕووداوەک ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.



ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کۆتایی ھەفتەی رابردوو بەھۆی تەقەی ھێزە عێراقییەکان لە سنووری داقووقی سەر بە کەرکووک نۆ ئەندامی خیزانێک بە دەسترێژی گوللە کوژران و لە سنوورە داعش چالاکییەکانی زیاتر کردووە و ھێزە ئەمنییەکانیش توانای کۆنترۆڵی دۆخەکەیان نییە.








باسنیوز
Top