فەرماندەیەکى پێشمەرگە: دۆخى کەرکووک پێویستى بە چارەسەرێکى خێرایە

 فەرماندەیەکى پێشمەرگە: دۆخى کەرکووک پێویستى بە چارەسەرێکى خێرایە
فەرماندەى میحوەرى کەرکووک-پردێى هێزەکانى پێشمەرگە رایگەیاند سوپاى عێراق بەرپرسە لەو دۆخە خراپەى کە کەرکووکى پێدا تێدەپەڕێت، چەندین جار ئەوەشمان بە بەرپرسانى باڵاى سوپاى عێراق و هاوپەیمانان راگەیاندووە.



نورى حەمە عەلى فەرماندەى میحوەرى کەرکووک-پردێ ى هێزەکانى پێشمەرگە راگەیاند: "رۆژ لەدواى رۆژ دۆخى ئەمنیى پارێزگاى کەرکووک بەرەو خراپى دەچێت و هاووڵاتیانى شارەکەش لە ترس و دڵەڕاوکێیەکى زۆردا دەژین، سەرەڕاى هەبوونى چەندین هێزى جۆراوجۆر لە کەرکووک بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە ئاسایش تێیدا مسۆکەر بکرێت، چەکدارانى تیرۆریستى داعش چالاکییەکانیان فراوان کردووە و شەوان هەڵدەکوتنە سەرماڵى هاووڵاتییان و خەڵک دەکوژن هیچ باکیشیان بە سوپا و پۆلیس نییە".



ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە لە سنوورى کەرکووک راشیگەیاند: " ئێمە چەندین جار ئەو مەترسییانەمان گەیاندۆتە بەرپرساپرسانى ئەمنى و سەربازى باڵاى عێراق و هێزى هاوپەیمانان، پێمان راگەیاندوون ئەگەر چارەسەرێکى خێرا بۆ رەوشى کەرکووک نەدۆزرێتەوە بارودۆخەکە لەدەست دەردەچێت".



ڕاشیگەیاند: " ئێستا شاندێکى باڵاى عێراق لە هەرێمن بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، ناوچەکێشە لەسەرەکان و گەڕانەوەى پێشمەرگەش گفتووگۆى لەسەر دەکرێت، هیوادارین بەزووترین کات بگەنە چارەسەرێکى گونجاو بۆ بارودۆخى پارێزگاى کەرکووک".



باسنیوز
Top