ئاگادارییه‌ك له كاره‌باى سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/7/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێدا هاتووه: "ئاگاداری خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی كاركردن ڕۆژی 31/7/2019 ده‌بێت نه‌ك ڕۆژی 28ی مانگ وه‌ك هه‌ندێك په‌یج بڵاویان كردووه‌ته‌وه".
كاره‌باى سلێمانى ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كاته‌وه، كه تاكه سه‌رچاوه‌ی فه‌رمى له‌بواری كاره‌با، په‌یجی فه‌رمیی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانییه.
باسنيوز
