پێشنیازی سندووقێک بۆ چاککردنه‌وه‌ى ڕێگه‌وبانەکان ده‌كرێت

پێشنیازی سندووقێک بۆ چاککردنه‌وه‌ى ڕێگه‌وبانەکان ده‌كرێت
پێشنیازی دامەزراندنی سندووقێک بۆ چاککردنی ڕێگه‌وبانه‌کانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژینگە دەکرێت، پەرلەمانتارێک دەڵێت: "ئەو سندووقە بۆ چاککردنەوەی رٍێگاکانی ھاتوچۆیە".

بەھجەت عەلی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "پێشنیازی دانانی سندووقێکمان بۆ چاککردنی ڕێگەوبانەکانی ھەرێمی کوردستان
و پاراستنی ژینگە کردووە، كه‌ لەنێو بەشێک لە پەرلەمانتارەکان گفتوگۆمان کردووە بۆ ئەوەی بکرێتە پرۆژە یاسا و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت".

گوتیشی: "پارەی سەرپێچیی ھاتوچۆ بخرێتە نێو ئەو سندووقە و لە چاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان بەکار بھێنرێت".

پێشنیازەکە لە نێو ژمارەیەک پەرلەمانتار گفتوگۆی لەسەر کراوە، ھەوڵ دەدرێت لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و پسپۆران گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی پێشنیازەکە بکرێتە پرۆژە یاسا.

ئەمە لەکاتێکدایە لەکاتی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل، بڕە پارەیەک بۆ ژینگە وەردەگیرێت.











باسنيوز
Top