شاندی باڵای حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه
درەنگانی شەوی رابردوو شاندێکی حکوومەتی به‌غدا، کە پێکهاتوون لە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و بڕیاریشه ئەمڕۆ لەگەڵ به‌رپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆببنه‌وه.
لە سەردانەکەیدا بۆ هه‌ولێر شاندی عێراقی گفتوگۆ لەبارەی پرسە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
سەردانی ئەم شاندە دوای سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دێت، کە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتبوو چه‌ند لیژنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەن.
K24
