سلێمانی.. هاوردەکردنی مریشکی زیندوو و بەستوو قەدەغە دەکرێت
قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە ڕایگەیاندووە به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، له سلێمانی هاورده‌كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"به‌هۆی زیادبوونی پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به به‌رهه‌می ناوخۆی مریشك، لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر بڕیاریداوه به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك بۆ شاری سلێمانی".
قایمقامییەتی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، بۆ پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌لایه‌ك و خۆپاراستن له هه‌ندێك نه‌خۆشی په‌له‌وه‌ری وڵاتان له‌لایه‌كی تره‌وه، پێشتر بڕیاردرابوو رێگری له هاورده‌كردنی مرریشكی زیندوو بكرێت.
bas news -
