پێنجوێن.. زیاتر له 200 دۆنم پوش و پاوان و ڕه‌ز و باخى هاووڵاتیان سووتا
عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو 23/7/2019 له‌نزیك شارۆچكه‌ى پێنجوێن ئاگرێكى به‌هێز كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 200 دۆنم پووش و پاوان و ڕه‌ز و باخى هاووڵاتیان سووتاوه".
گوتیشی: "پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه‌ى باشماخ و پێنجوێن و ڕێكخراوى مله‌كه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه و دواى هه‌وڵ و ماندووبوونێكى زۆر توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵبكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "تائێستا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه".
bas new -
