باڵیۆزی بەریتانیا: سەرۆك وەزیرانی نوێ دۆستی كوردە
ویڵكس لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە سەرۆكی عێراقی گوتووە كە ئەو هاوڕێی عێراقیە، هەروەها هاوڕێی كوردە، پشتیوانی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەریتانیا و عێراق دەكات".
جێی باسە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ وتاری دەستبەكاربوونی خۆی خوێندەوە و دووپاتی لەسەر دووبارە بەهێزكردنەوەی بەریتانیا كردەوە، هەروەك راشیگەیاند سوورە لەسەر چوونە دەرەوەی وڵاتەكەی لە یەكێتیی ئەورووپا.
bas news -
