دڵنیایی له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌درێت
له‌كاتێكدا نەوت و بودجە دوو کێشەی نێوان هەولێر و بەغدان، كه بە چارەسەرنەکراوەی ماونەتەوە، كه بەپێ یاسای بودجەی 2019عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ مانگێك، زیاتر لە ملیارێك دۆلارە و له به‌رامبه‌ریشدا پێویسته هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی عێراق بكات، شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لێژنه‌ی سامانه سه‌رووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی 7 مانگی رابردوودا به‌غدا نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاری هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش نه‌بن كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی عێراق بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا مانگانه نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار وه‌ربگرێت، هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابێت، چونكه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم لێك جیاكراونه‌ته‌وه و مووچه جێگیركراوه.
له‌كاتێكدا رۆژانه لێره و له‌وێ به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به به‌غدا نه‌بێت، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی جێگیركراوه و ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ته‌نیا بودجه‌كه‌ی ده‌بڕێت، نه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سەرۆك وەزیرانی عێراق له دواین لێدوانی‌دا له‌مباره‌یه‌وه دڵنیایی دا، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نابڕدرێت و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لێکتێگەشتنی باش له نێوان هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز و چارەسەری ریشەیی ئەم کێشەیە هاتووه‌ته ئاراوه.
k24 -
