كەسێك بە تۆمەتی كوشتن لە دوكان دەستگیر كرا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە ناوی (ب، ع، س)ەو کۆتا تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتی (ت،م،م)ە کە لە بەرواری 12ی7ی2019 لە گوندی گۆمەزەڵی سەر بە ناحییەی بنگرد بەفیشەک کوژرا".
روونكراوەتەوە: "پێشتر لە 2019/7/15، تۆمەتبار (چ، ح،م) خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی رزگاری کرد، لە هەمانکاتدا لەلایەن بەشی پۆلیسی دوکانەوە بەهاوکاریی پۆلیسی قەزای ڕانیە توانرا هەرسێ تۆمەتبار (ج، م، ب - م، ب، پ - ص، م، س) دەستگیربکرێن و ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر ئەو دۆسییە دەستگیرکراون پێنج تۆمەتبارن".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدابەردەوامە، لەلایەن بەشی پۆلیسی قەزای دوکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".
k24 -
