عه‌لی ڕه‌شید: گۆڕانكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

عه‌لی ڕه‌شید: گۆڕانكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، به‌پێی ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ی له‌ نێوان حزبه‌كاندا بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، گۆڕانکارییەکان‌ شۆڕ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان.

عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ڕاگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی لە نێوان حزبه‌كانی به‌شدار له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌، پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان و ڕاوێژكارەکان دەگۆڕدرێن."

عه‌لی ڕه‌شید گوتیشی: "هه‌ركات له‌ لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێرەوە ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی حزبه‌كان له‌سه‌ری ڕێك که‌وتون گەیشتنه‌ ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بۆ متمانه‌دان به‌ كاندیده‌كان كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین".

عه‌لی ڕه‌شید زیاتر ڕوونی كرده‌وه‌: "گۆڕانكاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان ته‌نیا سنووری پارێزگای هه‌ولێر ناگرێته‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجەش ده‌گرێته‌وه و‌ هه‌ر حزبه‌ و به‌قه‌ده‌ر حه‌جمی خۆی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرێت".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌و پۆستانەی كه‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چن هه‌ر ده‌بێ پڕ بكرێنه‌وه و زۆربەی پۆسته‌كان پشكی حزبه‌كانن و ڕێكکه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و‌، به‌ كاندیدی به‌ركه‌وته‌ی حزبه‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه‌".

kdp -
Top