مه‌سیحییه‌کان: خۆشحاڵن به به‌شداریی گرنگیان له کابینە‌ی نوێی حکوومه‌تدا
پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان به وه‌زیرێك و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكی هه‌رێم و چه‌ند بەڕێوه‌به‌ری گشتی له كابنیه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدارن و ئەوەش بووەتە هۆی دڵخۆشیی مه‌سیحییه‌كان. وه‌حیده یاقۆ هورمز، که‌سایه‌تیی کریستیان و په‌رله‌مانتاری پێشووی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جگه له پۆستی وه‌زیری گواستنه‌وه، دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێکی گشتی و چه‌ند پۆستێکی دیکه، ئه‌مەش بۆ مه‌سیحییه‌کان گرنگه و جێگای دڵخۆشی و ده‌ستخۆشییه و ده‌مانگه‌یه‌نێته کوردستانی به‌هێز."
وه‌حیده یاقۆ گوتیشی: "بڕیاره مانگی دوو قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکان، پاپای کاتۆلیکەکانی جیهان سه‌ردانی عێراق و کوردستان بکات و له‌و سه‌ردانه‌دا پاپا ڕێز و ده‌ستخۆشی و پشتیوانی پێشکەشی کابنیه‌ی نوێی حکوومه‌ت ده‌کات بۆ گرنگیدان به مه‌سیحییه‌کان و سه‌ردانی که‌مپی ئاواره‌کانی مووسڵ ده‌کات."
فه‌رید یه‌عقووب، په‌رله‌مانتاری لیستی ڕافیده‌ین له په‌رله‌مانی کوردستان گوتی: "مه‌سیحییه‌کان خۆشحاڵ بوون به دانانی وه‌زیرێکی مه‌سیحی له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تدا و پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌که‌ین و پێمان وایه ده‌بێ مه‌سیحییه‌کان ڕۆڵی گرنگ له خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستاندا ببینن."
kdp -
