ئاسایشی سلێمانی بەتۆمەتی دزینی ئاسن و فافۆن حەوت تاۆمەتباری دەستگیر کرد
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و نەهێشتنی هەموو جۆرە دیاردەیەكی دزیكردن، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ڕۆژی 9/7/2019، توانیان 7 حەوت كەس دەستگیربكەن.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباران بەناوەكانی (ا، ع، ك) لەدایكبووی ساڵی 1999، (ا، ا، ێ) لەدایكبووی 2002، (ا، ع، ح) لەدایكبووی 2002، (ا، ع، ع) لەدایكبووی 1999، (ب، م، ف) لەدایكبووی 1997، (ع، ع، ر) لەدایكبووی 1966، (ر، ع، م) لەدایكبووی 1992، بەتۆمەتی دزین و فرۆشتنی ئاسن و فافۆنی دوورگە ناوەندییەکان كە دانراون بۆ سەلامەتی گیانی شۆفێران لە شەقام و ڕێگاو بانەكانی شاری سلێمانی، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە".
باسنيوز
