ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتیی ژوره بازرگانی و پێشەسازییەکانی هه‌رێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ، ڕای گەیاند: "دوای ئەوەی شاری هەڵەبجە بوو بە پارێزگا، بڕیار درا لە شاری هەڵەبجە ژووری بازرگانی و پیشەسازی بکرێتەوە، ئەمڕۆ توانیمان ئەو ژوورە بکەینەوە و سه‌رپه‌رشتیار و جێگره‌كانی دیاری بكه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی و دەخوازین شاری هەڵەبجە ببێتە ناوەندێکی بازرگانی و ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان".
هاوكات ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، له لێدوانێكدا باسی گرنگیی بوونی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه دا: "بەبوونی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە، هەموو جموجوڵێکی بازرگانی دەبێت بە داینەمۆیەکی گەورە، لە هەڵەبجە مەرزی شۆشمێ و مەرزی پشتە هەیە، بوونی ئەم ژوورە ده‌بێته داینه‌مۆیه‌كی گه‌وره بۆ كاری بازرگانی له نێوان ئێران و عێراقدا".
باس‌نیوز
