شنگال.. لە نێوان خەڵکی گوندێک و چەکدارانی داعش شەڕ ڕووی دا

شنگال.. لە نێوان خەڵکی گوندێک و چەکدارانی داعش شەڕ ڕووی دا
بە گوتەی بەرپرسێکی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندێکی سنووری شنگال، لە نێوان دانیشتوانی گونددە و چەند چەکدارێکی داعش شەڕ ساز بووە و خەلكیش بەرەنگاریان بوونەوەتە و چەکدارانی داعشیان گەمارۆ داوە.

لەمبارەوە، ئیدریس زۆزانی، بەرپرسی نووسینگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی 17ی پارتی لە شنگال، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی٧ی٢٠١٩ دوو کەس لە دانیشتوانی گوندی "خانە شەهوانیا"ی سەر بە شنگال چوونەتە ڕاوەکەو لە شاخ، ونبوون و دانیشتوانی گوندەکەش بۆ سوراخ و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕوویان لە شاخ کردووە کە ژمارەیەک چەکداری داعش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە".

ئیدریس زۆزانی گوتیشی: "سەرەنجام شەڕ لە نێوان هاووڵاتییانی ئەو گوندە و چەکدارانی داعش ڕووی داوە و لەلایەن خەڵکەوە گەمارۆ دراون و پاشان هێزە ئەمنییە عێراقییەکانیش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە".

پاش داگیرکردنی سنووری شنگال لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە و نەمانی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش و سەقامگیریی لەو ناوچانە نەماوە و ناوە بەناوە چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر خەڵک و ئەمەش بووەتە مەترسییەک لەسەر خەڵک.











باسنيوز
Top