سەرۆکی ھەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد

 سەرۆکی ھەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە.



کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر راگەیاند، ”بەپێی ئەو زانیارییانەی من ھەمە، لەم دوو ڕۆژەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە“.



ڕوونیشی کردەوە، لە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، پەرلەمان یاساکە دەنێرێتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە دەست پێ دەکەنەوە.



لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە دەنگی زیاتر لە ٨٠ پەرلەمانتار، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموار کرایەوە و بەو پێیەش، ماوەی یاسایی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، درێژ کرایەوە.






باسنیوز
Top