هەولێر.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند: "كاتژمێر 6ی ئیواره‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- خه‌بات له‌نزیك (كانی قرژاڵه) له سایدی هاتن به‌ره‌و هه‌ولێر ئوتۆمبێلێكی جۆری (هیۆندای سانتافی) تایبه‌ت به‌هۆی تیژرۆییەوە كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا، له‌دوای ده‌رچوونی له‌رێگا خۆی كێشا به داره ڕوواوه‌كانی ته‌نیشتی رێگاکە".
گوتیشی: "کە له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر داوا له‌شۆفێران دەکات كه تیژرۆیی لە ئۆتۆمبێل نه‌كه‌ن، چونكه رێگایه‌ی هەولێر - خەبات له زۆر شوێن تێكچووه و یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ تیژرۆیی كردن.
bas news -
