دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 23/7/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 350 دینار بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 08 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 56 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1420 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەمان 1427 دۆلار بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 237,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 274,000 دینار


bas news -
Top