"پەکەکە سەرانە لە شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ وەردەگرێت"
چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ، ڕاگەیاند: "بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە نەتوانراوە خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەک ناوچەی گەشتیاریی سنووری قەزای زاخۆ دابین بکرێت و گەشتیاران ناتوانن سەردانی ئەو شوێنانە بکەن. سەرەڕای ئەوەش، چەکدارانی پەکەکە لە ھەندێ ناوچەی گەشتیاری سەرانە لە شوێنە گەشتیارییەکان وەردەگرن و بەزۆر پارەیان پێ کۆ دەکەنەوە بۆ خۆیان."
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت: "چەکدارانی پەکەکە وێڕای وەرگرتنی سەرانە لە خاوەن کەپر و شوێنە گەشتیارییەکان ھەڕەشەی ئەوەیشیان لێ کردوون، ئەگەر بێت و لایەنی پەیوەندیدار و حکوومەت لەو کارەیان ئاگادار بکەنەوە سزایان دەدەن."
چیا ئەمین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پەکەکە ھێزێکی توندڕۆیە و زیانی زۆری بۆ کەرتی گەشتیاری لە سنووری زاخۆ ھەبووە، ئەمە لە کاتێکدایە کەرتی گەشتیاری لە گەشەکردنە و ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ھاتنی گەشتیاران زۆر بەرز بووەتەوە، کە تەنیا لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٥ھەزار گەشتیار سەردانی قەزای زاخۆیان کردووە."
kdp -
