پەروێزخان.. پۆلیسی هاتوچۆ خۆبەخشانە كار بۆ باشتركردنی رێگاوبانەكان دەكەن

پەروێزخان.. پۆلیسی هاتوچۆ خۆبەخشانە كار بۆ باشتركردنی رێگاوبانەكان دەكەن
كۆمەڵێک پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لە مەترسیی چاڵ و چۆڵی رێگاوبانەكان، ئەمڕۆ سێشەممە دەستیان بە پڕكردنەوەی چاڵ و چۆڵییەكانی رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان كردووە.

نەقیب كارزان مەجید، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، رايگەیاند: "كارمەندانی بنكەی هاتوچۆی پەروێزخان سەرباری ئەركی ڕۆژانەی خۆیان لە ڕێكخستنی شەقام و مامەڵەی شۆفێران، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی٧ی٢٠١٩ دەستیان کردووە بە هاوكاریكردنی ئەو تیمانەی ڕێگاوبان کە کاری پڕكردنەوەی بەشێك لەو چاڵ و چۆڵییەکانی سەر ڕێگای مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دەکەن".

گوتیشی، ئەمەش هەنگاوێكی دیکەیە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.










باسنيوز
Top