وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی قەدەغەکردنی بەکارھێنانی مۆبایلی زیرەک ڕوونکردنەوە دەدات
دوای ئەوەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕۆژی ٢٢\٧\٢٠١٩ چەند بڕیارێکی دەکردن، کە تێیدا بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارھێنانی مۆبایلی زیرەکی لەلایەن فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکەی درا.
لەوبارەیەوە ئانۆ عەبدۆکە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: ”لە بڕیارەکەدا نەنووسراوە مۆبایلی زیرەک قەدەغەیە، بەڵکوو بڕیارەکە بەم جۆرەیە (مۆبایلی زیرەک و لاپتۆپ بۆ کاری تایبەت لە کاتی ڕایی کردنی ئیش و کاری ھاووڵاتییان نابێت بەکار بھێنرێت)“.
ھاوکات گوتیشی ”نەمانگوتووە کە بەکارھێنانی مۆبایلی زیرەک قەدەغەیە، بۆ نموونە کاتێک ھاووڵاتییەک مامەڵەیەکی ھەیە، نابێ فەرمانبەرەکە خۆی بە مۆبایل و پۆبجی و لاپتۆپ سەرقاڵ بکات، دەبێ کاری ھاووڵاتییەکە جێبەجێ بکات“.
سەبارەت بەوەی ئایا لەکاتی داخل بوونی فەرمانبەر بۆ ناو فەرمانگەکەی مۆبایلی لێ وەردەگیرێت؟، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن گوتی ”نەخێر“.
باسنيوز
