قۆناغی کۆتایی قیڕتاوکردنی ڕێگای کەلار ـ کفری دەستی پێ کرد
ئەندازیار یونس ئەحمەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە وەکالەت، ڕايگەیاند: "قۆناغی کۆتایی قیڕتاوکردنی پرۆژەی جووتسایدی ڕێگای کەلار ـ کفری دەستی پێ کردووە کە درێژییەکەی 25 کیلۆمەترە و 53%ی کارەکانی تەواو بووە".
گوتیشی: "ئومێدەوارین لە دوو مانگی داھاتوودا پرۆژەکە بگاتە شارەدێی سەرقەڵا و ئەگەر ھیچ ئاستەنگێکی دارایی بۆ پرۆژەکەش دروست نەبێت، ئومێدمان وایە لە دوو ساڵی داھاتوودا پرۆژەکە بەتەواوی کۆتایی بێت".
قۆناغی کۆتایی پرۆژەی جووتسایدکردنی ڕێگای کەلار ـ کفری، لەلایەن حکوومەتەوە نزیکەی 44 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
باسنيوز
