ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان: پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌می (IPS) جیهانی ده‌به‌سترێته‌وه
پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌می (IPS) ی ئینته‌رنێت دەبەستینەوە
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پۆسته‌ی عێراقی هه‌ندێک ئامانجمان به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێك له ئامانجه‌كان به‌ستنه‌وه‌ی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌می (IPS) ی ئه‌نته‌رنێت، كه سیسته‌مێكی جیهانیه و پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پۆسته‌ی وڵاتانی جیهان ده‌به‌ستێته‌وه، عێراقیش به‌شداری ئه‌و سیسته‌مه‌ی كردوه".
هاوڵاتی له رێگه‌ی ئهوسیستهمهوە ده‌توانن به‌دواداچون بۆ پۆسته‌كه‌ی خۆیان بکەن کە دەینێرن
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتی له رێگه‌ی ئهوسیستهمهوە ده‌توانن به‌دواداچون بۆ پۆسته‌كه‌ی خۆیان بکەن سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی پۆسته و كاتی گه‌یشتنی.
پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی گشتیه و كه‌لوپه‌ل به نرخێكی هه‌رزانتر له كه‌رتی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی دەرەوەی وڵات ده‌كات، كه بە تەنها له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی ده‌گوازرێته‌وه.
پۆسته‌كان راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه ناكرێت كه بۆی ده‌نێردرێت، به‌ڵكو به چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پۆسته‌كان راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه ناكرێت كه بۆی ده‌نێردرێت، به‌ڵكو به چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت، ئێمه ده‌توانین زانیاری له‌باره‌ی شوێنی پۆسته‌كانمان بگه‌یەنین، هه‌ر كێشه‌یه‌ك روبدات راسته‌وخۆ ئاگاگاری ده‌بین".
رونیشیکرجەوە، وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان كار به‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن، گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له بواری پێشخستنی پۆسته، له‌هه‌مان كاتیش كارئاسانی زیاتر له‌و بواره ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی زیاتری پۆسته له هه‌رێمی كوردستان.
خه‌ندان
