عادل عهبدولمههدی: بە هیچ شێوەیەك مووچەی خەڵکی کوردستان نابڕین
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
عادل عهبدولمههدی، سهرۆک وهزیرانی عێراق، له دیدارێکی رۆژنامەنووساندا، دانی بەودا ناوە کە لە عێراقدا کێشەیەک بەناوی کێشەی کوردەوە هەیە، کە پەیوەندیی بە بودجە و نەوتەوە نییە و رایگەیاندووە، هیچ جیاوازییەک لەنێوان کورد و عێراقییەکان ناکات.
عادل عەبدولمەهدی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەو پابەندی یاسای بودجەی گشتیی عێراقە، کە تێیدا هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە رادەستکردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە حکوومەتی عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتە کردووە و رایگەیاندووە، لەو کاتەدا بەشێکی بودجەی هەرێمی کوردستان (بودجەی چالاکییەکانی دیکەی جگە لە مووچە و قوتی خەڵک)، دەبڕێ، ”مووچەی خەڵکی کوردستان نابڕین“.
باسنیوز
