بە هەوڵی حكوومەتی هەرێم مەڕوماڵاتی كۆچەرییەکانی حاجی ئۆمەران ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە
فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، راگەیاند: " دوێنێ یەكشەممە لە گوندی ئاڵانەی سنووری حاجی ئۆمەران، لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، (11) شوانكاری كۆچەرییەكان و (420) سەر بزن و مەڕ، دەستیان بەسەر داگیرابوو، بۆ ئازادكردنیان هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی پەیوەندییە گشتییەكان بەردەوام بوو، لەسەرتاوە توانرا شوانكارەكان ئازاد بكرێن".
گوتیشی: "ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2019 تەواوی مەڕ و ماڵاتی كۆچەرییەكانی سنوورەكەش ئازادكران و راستی خاوەنەكانیان كرانەوە".
ناوبراو داوا دەکات کە هاووڵاتییە كۆچەرییەکان، بە درێژیی دوو كیلۆمەتر لە سنوورەكە نزیك نەبنەوە بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبن.
bas news -
