پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 53 تۆمه‌تباری راگه‌یاند

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 53 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە پرێسکۆنفراسێکدا، چەند تاوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو، کە لە ماوەی رابردوودا تۆمه‌تباره‌كانیان دەستگیر کرابوون، کە بریتیبوو لە (53) تۆمه‌تبار، کە تاوانی جیاجیایان ئەنجام دابوو. تێیاندا (7) كه‌سیان تۆمه‌تبارن به‌ تاوانی کوشتن.

عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاشكراشیكرد، پۆلیس سێ باندی دزیکردنی ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ تۆمه‌تبارن بە دزینی کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێل لە شوێنە گشتییەکانی وەستاندنی ئۆتۆمبێل.

k24 -
Top